ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان یوڤێنتوس و رۆما

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتوس و جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری رۆما بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان یوڤێنتوس لە یاریگای ئالیانزی تایبەت بە خۆی میوانداری رۆما بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەژدەی سێریا ئەی.

بۆ ئەو یارییە خانمە پیرەكە لە تواناكانی هەریەك لە نیكۆلۆ فاجیۆلی، پۆل پۆگبا، مۆیس كین و ئەلێكس ساندرۆ بێ بەش دەبێت.

هەروەها گورگەكانی رۆماش لە تواناكانی كریس سمۆڵینگ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یوڤێنتوس:

گۆڵپارێز: چێزنی

هێڵی بەرگری: برێمەر، گاتی ، دانێلۆ

هێڵی ناوەند: مەككەینی، میرێتی، لۆكاتێلی، رابیۆ، كۆستیچ

هێڵی هێرشبردن: ڤلاهۆڤیچ ، كیێزا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی رۆما:

گۆڵپارێز: روی پاتریسیۆ

هێڵی بەرگری: ئێن دیكا، یۆرێنتێ، مانچینی، سپینازۆلا، كریستێنسن

هێڵی ناوەند: پێلێگرینی، پارێدێس، كریستانتێ

هێڵی هێرشبردن: لوكاكو ، دیبالا

یوڤێنتوس بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێت و رۆماش بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button