یاریگا –
چەند دزێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی جاک گریلیش، یاریزانی مانچێستەر سیتی، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک زیانی پێبکات.
پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانجێستەر سیتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا روونیکردەوە، شەوی چوارشەممە، چەند دزێک هەڵیانکووتایە سەر ماڵی گریلیش، کە دەکەوێتە ناوچەی چێشایەر لە مانچێستەر.
گریلیش ئەوکاتە بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتن دەکرد، کە بە ئەنجامی 1-3 لە بەرژەوەندی سیتیزنز کۆتاییهات.
هەرچەندە دەزگیران و ماڵباتەکەی لە ماڵەوە بوون، بەڵام هیچ زیانیان پێنەگەیشتووە و دزەکان خشڵ و زێڕ و کاتژمێری دەستیان بەبڕی یەک ملیۆن پاوەند دزی.
خۆشبەختانە هیچ کەسێک ئازاری پێنەگەیشت. لەم رۆژگارەدا زۆر شتی سەیر روو دەدەن، بەڕاستی بە ساتێکی ناخۆشدا تێدەپەڕن.
مانچێتسەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2021 گریلیشی بەبڕی 100 ملیۆن پاوەند لە ئاستۆن ڤیلا گواستەوە. پێشبینی دەکرێت ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر شێفیڵد یونایتد هەبێت.