یاریگا
ئەسەد فاروقی تەمەن 25 ساڵ پێیوایە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا، پشتگوێیان خستووە و کەسێک کەم ئەزموونیان دامەزراندووە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، بەم دواییە پیاوێکی بەریتانی-ئاسیایی سکاڵای یاسایی لە دژی لیڤەرپوول تۆمار کردووە. ئەم کەسە ناوی ئەسەد فاروقە. ناوبراو بانگەشەی دەڵێت بەرپرسانی رێدز بەهۆی ڕەگەزپەرستییەوە، لە بڕی ئەوە کە ئەو دامەزرێنن، کەسێکیان دامەزراندووە ئەزموونی زۆر کەمتری لە ئەو هەبووە.
ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوە لە بەڕێوەبردنی یاریگا و ئیڤێنتەکان، پێشتر لە تۆتنهام هۆتسپێرس و جامی جیهانی قەتەر کاری کردووە.
ئەسەد پێیوایە بەهۆی ئەزموونی کارەکەی چانسی زۆر هەبوو بۆ ئەوەی لە ئەنفێڵد دابمەزرێت، بەڵام یانەکە لە وەڵامی داواکاری چاوپێکەوتنی کارەکەیدا نووسیویەتی “ئەزموونی پێویستت نەبووە بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ ڕکابەرەکانی دیکە”.