ئیسپانیا

ڤیتۆر رۆکێ لە بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت؟

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی، بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، بەڵام تاوەکوو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە لە یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت.

دوای پێکانە درێژخایەنەکەی گاڤی و دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان تا کۆتایی وەرز، ئەو هەلەی بۆ بارسێلۆنا رەخساند کە هەر لە مانگی یەکەوە گرێبەست لەگەڵ ڤیتۆر رۆکی واژوو بکات و پێویست ناکات چاوەڕێی هاوینی داهاتوو بکات تاوەکوو بە فەرمی بیگوازنەوە بۆ پێکهاتەکەیان.

گواستنەوەی ئەو یاریزانە یەکێک بوو لە هەواڵە گرنگەکانی ئەم چەند رۆژەی یانەی بارسێلۆنا، هەریەک لە دیکۆ و چاڤی و لاپۆرتا لە زۆر چاوپێکەوتندا باسی رۆکی و شێوازی یاری کردنی و خواستیان بۆ چوونە ناو یانەکەیان کردووە.

دواجار رۆکی دوای ئەوەی لە مانگی یەکدا بەفەرمی گواستنەوەکەی بۆ بارسێلۆنا ئەنجام دەدرێت ئەمڕۆ گەشتی بۆ ئیسپانیا کرد و گەیشتە بارسێلۆنا. کارەکانی گواستنەوەی تاوەکوو ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە بەڵام تاوەکوو ئێستا دیاری نەکراوە ئەستێرە بەڕازیلیەکە درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت.

بەهۆی پێکهاتە بچووکەکەی بارسێلۆناوە، رۆکی دەتوانێت هەریەکێک لە ژمارەکانی 10، 12 ، 16، 19 ،24 و 25 هەڵبژێرێت و بێگومان دانانی دوڵابی جلەکانی لە تەنیشت دۆڵابی مارکۆس ئەلۆنسۆ رەنگە ئاماژەیەکی گرنگ بە هاندەران بدات.

بێ گومان ئەو ژمارەیەی زۆرترین سەرنجی هەواداران بۆ لای خۆی رادەکێشێت ژمارە 10 یە. ئەو ژمارەیەی دوای مێسی گەیشتە دەستی ئەنسۆ فاتی و ئەوەندە قورسایی لەسەر بوو کە دواجار بە خواستن یانەکەی بەجێهێشت و پەیوەندی بە برایتنەوە کرد. درێسی ژمارە 10 بارگرانییەکی زۆر قورسە بۆ کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ و زۆر بەدووری نازانرێت کە خۆشی ئارەزووی هەڵبژاردنی ئەم ژمارەیەی هەبێت.

درێسی ژمارە 12 زیاتر بۆ بەرگریکاران و 25 بۆ گۆڵپارێزەکانە. کەواتە لیستی کۆتایی لە نێوان 16 و 19 و 24 دەبێت. بەپێی لێدوانەکانیش پێدەچێت رۆکی ژمارە 19 هەڵببژێرێت. ئەو ژمارەیەی لیۆنێل مێسی لە سەرەتای ئامادەبوونی لەم یانەیەدا لەبەری کردبوو، هەروەها بە لەبەرکردنی ئەم ژمارەیەش، رۆکی دەتوانێت پەیامێکی روون بە هاندەران بدات و بڵێت: “من درێژەپێدەری رێگای لیۆم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button