ئەفریقاگرنگترین

بە هۆی ڤینیسیۆس جونیۆرەوە یاریزانێک لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوورخرایەوە

''درێسی ڤینی قەیرانی لە گینیا دروستکردووە''

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی ڤینیسیۆس جونیۆرەوە، مۆرلایێ سیڵا، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی گینیای بەشدار لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوورخرایەوە.

لە 15ی مانگی داهاتوودا، گینیا یەکەم یاری لە جامی ئەفریقا بەرامبەر هەڵبژاردەی کامێرون و دواتر رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی گامبیا و سێنیگال دەبێتەوە.

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، هەڵبژاردەی گینیا بە ئەنجامی 4-1 بە هەڵبژاردەی بەرازیل دۆڕا، لە دوای یارییەکە دەنگەدەنگ لە نێوان سیڵا و راهێنەری هەڵبژاردەکە دروستبوو.

لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر بەرازیل، سیڵا درێسەکەی لەگەڵ جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید گۆڕیوە، بەڵام دوای گەڕانەوەیان بۆ ژووری جلگۆڕین، درێسەکە دیار نەمابوو.

لە دوای دیارنەمانی درێسەکە، سیڵا زۆر تووڕە دەبێت و پەنجە لە یاریزانانی تیمەکەی بەرز دەکاتەوە و دواتر کابا دیاوارا، راهێنەری هەڵبژاردەی گینیای بە دزینی درێسەکە تۆمەتبار کرد.

دوای دەنگدەنگەکەی، سیڵا تەواوی ژووری جلگۆڕین گەڕاوە، تاوەکو درێسەکە بدۆزێتەوە، ئەمەش گرژییەکانی زیاتر لێکرد.

لە کاردانەوەی دروستکردنی کێشە لە نێو هەڵبژاردەی گینیا، سیڵا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دوورخرایەوە.

یاریزانی 28 ساڵ، لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە فێردێر برێمنەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button