ئیسپانیا

پووما دەیەوێت هاوکارییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەست پێبکات

Yariga App

یاریگا –

یانەى بارسێلۆنای ئیسپانی، ئۆفەرێکى لەلایەن کۆمپانیاى پووما پێگەیشتووە تاوەکوو لە وەرزەکانى داهاتوودا سپۆنسەری ئەم یانەیە بکات.

لەماوەی چەند وەرزی رابردوودا بارسێلۆنا هاوکارییەکی زۆر سەرکەوتووی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی وەک سپۆنسەری سەرەکی دارایی و دابینکەری جلوبەرگی یانەکە هەبووە، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ هەردوولا هێناوە.

سەرەڕای هاوکارییە باشەکانی بارسا و ئەم کۆمپانیایە، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا زۆرێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردبوو کە دۆخەکە وەک رابردوو بە باشی ناڕوات، هەروەها لەیەک تێنەگەیشتن لە نێوان ئیدارەی ئەم یانەیە لەگەڵ نایکی دروست بووە، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.

ئێستا وا دیارە پووما دەیەوێت ناکۆکییەکانی نێوان بارسا و نایکی لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە و بتوانێت گرێبەستێک واژۆ بکات بۆ ئەوەی وەک سپۆنسەری دارایی و دابینکەری جلوبەرگی یانەکە، لەگەڵیان رێک بکەوێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان لە ناو ژووری جلگۆڕینی بارسا ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە پووما لە سەرەتای وەرزی 2025-2026 وەک سپۆنسەری سەرەکی دارایی تیپەکە دەربکەوێت.

پێکهاتەی یانەی بارسێلۆنا، ساڵی 1998

گرێبەستی یانە کەتەلۆنیەکە لەگەڵ نایکی لە ساڵی 1998 لەژێر ئیدارەی جۆزێپ لویس نونێسدا واژوو کراوە و تاوەکوو ساڵی 2028 بەردەوامە و ئەو بڕە پارەیەی کە یانەکە لەم کۆمپانیایە ساڵانە وەری دەگرێت 105 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 50 ملیۆن بڕگەی پاداشت.

بەم شێوەیە دەبێت چاوەڕێی گۆڕینی دیزاینە تایبەتەکانی درێسی بارسا و پێشکەشکردنی دیزاینی نوێ و جیاواز لەلایەن پووماوە بۆ ئەم یانەیە، هەرچەندە ماوەتەوە بزانین ئایا دواجار هەردوولا لەسەر پرسە داراییەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یەکدیدا رێک دەکەون یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button