ئینگلتەرا

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی هی چان

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 19ـی پرێمەرلیگ، وۆڵڤز لە یاریگای برێنتفۆرد کۆمیونیتی بووە میوانی برێنتفۆرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 4-1 بردەوە.

هوانگ هی چانی کۆری و ئەستێرەی وۆڵڤز لە خولەکەکانی 14 و 28 دوو گۆڵی بۆ تیپەکەی کرد، بەڵام لە کۆتایی گێمی یەکەم بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی پشتی یاریگای جێهێشت.

دوای یارییەکە گاری ئۆنیڵی راهێنەری یانەکە رایگەیاند کە پێکانەکەی هوانگ قورس نییە، هیوادەخوازن بۆ یارییەکەی ئێڤەرتن بگەڕێتەوە، بێگومان بۆ یارییەکانی جامی ئاسیا ئامادە دەبێت.

پێکانەکە قورس نییە، تەنیا گرژبوونی ماسولکەکانی پشتییەتی، دۆخی ئێستای باشترە لەچاو ئەوکاتەی یاریگای جێهێشت، با بزانین لە دوو رۆژی داهاتوودا چی روودەدات.

هی چان لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 20 یاری بۆ وۆڵڤز کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵیشی درووستکردووە.

یارییەکانی جامی ئاسیا لە 12ی 1 دەستپێدەکات و تا 10ی شوبات لە قەتەر بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button