ئینگلتەرا

ئێڤرا: دوای بینینی لیڤەرپوول لە پێشەنگایەتی، حەز دەکەم لە توالێت بگریێم

Yariga App

یاریگا

پاتریس ئێڤرا بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتد، گاڵتە بە یانەی لیڤەرپوول دەکات و دەڵێت دوای بینینی ئەو یانەیە لە پێشەنگایەتی ریزبەندی پرێمەرلیگ، حەز دەکات لە توالێت بگریێت.

بەرگریکارەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان دان بەوەدا دەنێت کە یاریزانانی یۆرگن کلۆپ بە شێوەیەکی شایستە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەیان گرتووە و ڕیدز ڕکابەری سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ. 

دوای ریمۆنتاداکەی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، ئێڤێرا لە لێدوانێکیدا بۆ ئەمازۆن پرایم، کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پێگەی لیڤەرپوول لە لوتکەی ڕیزبەندی خولەکە گووتی

دەبێت بێلایەن بین چونکە لە کەناڵێکی گەورە کار دەکەین. شانازی بە لیڤەرپوولەوە دەکەم و شایستەی ئەوەن لە لوتکەی ڕیزبەندی خولەکە بن. پێموایە ئەوان ڕکابەری سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە. زۆر باسی مان سیتی و ئارسیناڵ دەکەی. پێموایە لیڤەرپوول گەڕاوەتەوە بۆ ڕەوتی ڕکابەرەکان. ئەوان لە لوتکەدان چونکە ڕاهێنەرێکی گەورەیان هەیە، ئێستا بڕیار دەدەم بچمە توالێت و بگریم!

بابەتی زیاتر

Back to top button