یاریگا-
مه‌حمود مه‌جید ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چوارقورنه كێشایه‌وه و ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی رومادی.
مه‌حمود مه‌جید به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی چوارقورنه ده‌كه‌م، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردم، ئه‌وان زۆر به‌رێز و باشن، هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێری له دڵم ده‌مێننه‌وه.
گوتیشی، به‌هیوام یانه‌ی چوارقورنه ببێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، پر به‌دڵ هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
مه‌حمود مه‌جید ئه‌م وه‌رزه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چوارقوڕنه‌ی له ئه‌ستۆ گرت، له كۆی 12 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه له پێنج یاری براوه بووه، له پێنج یاریش یه‌كسان بووه، له دوو یاریش دۆراوه.
راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی چوارقورنه ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی رومادی كه له خولی نایابی عێراق به‌شداره.
پێشتریش ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی، برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئاكرێی كردووه.