عێراقکوردستان

وەلی کەریم کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

وەلی کەریم بەهۆی ‘نیگەرانی لە هاندەرانی یانەکەی’ بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە دەست لە راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز بکێشێتەوە.

وەلی کەریم راهێنەری یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان دەڵێت :’بەهۆی فشاری بەردەوام و ناڕەزایەتی هاندەران، بێزار بوویمە و لە هاندەرانی یانەکەمان نیگەرانم، بڕیارم داوە کۆتایی ئەم وەرزە ئەنجامی یانەکەمان هەرچۆنێک بێت، دەست لە راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز بکێشمەوە’.

تۆڕی وەرزشی یاریگا دوای لێدوانەکانی وەلی کەریم پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی نەورۆز کرد، جێگر عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز رەتیکردەوە راهێنەری یانەکەیان ئەو بڕیارەی خۆی پێ راگەیاند بن.

https://www.facebook.com/nawroz.sport/posts/pfbid02rrccf7DoHK9Re9F1Q4RE5U7Eq3Kvq9zhsA88Vxa2DY1o5JZrxpKgieHRaeHgRQ6Yl

نەورۆز لەسەر دەستی وەلی کەریم لە خولی پلەیەک بۆ ریزی یانە نایابەکان سەرکەوت و ئەم وەرزەش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 11 یاری پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە و 18 خاڵی کۆکردووەتەوە لە پلەی چوارەمی خولەکە دێت.

رۆژی شەممە نەورۆز لە گەڕی دوازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی لە سلێمانی میوانداریی کەرخ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button