ئیسپانیاگرنگترین

ڤیتۆر رۆکی گەیشتە بارسێلۆنا

ئەستێرەیەکی نوێ

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشوویی یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ گەیشتە شاری بارسێلۆنا.

کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمی یانەی بارسێلۆنا، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک گەیشتنی ڤیتۆر رۆکی، یاریزانی نوێی یانەکەی بە شاری بارسێلۆنا راگەیاند.

رۆکی لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانە بەڕازیلییەکەوە پەیوەندیکرد بە بارسێلۆنا، بەڵام بەپێی رێککەوتنی نێوانیان یاریزانەکە دەبوو لەم زستانە پەیوەندی با بارسا بکات.

هەر بۆیە پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی بەڕازیلی، ئەمڕۆ یاریزانە تەمەن 18 ساڵانییەکە وەک یاریزانێکی نوێ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە کاتالۆنییەکە کرد.

رۆکی لە هێڵی هێرشبەری یاری دەکات، گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە تا هاوینی 2031 دەبێت.

ڤیتۆر رۆکی لە دوایین وەرزی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ پاراناینسێ 45 یاری ئەنجامدا، 21 گۆڵی کرد و 8 گۆڵیشی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button