تێنسگرنگترین

ئه‌لكاراز و جۆكۆڤیچ لووتكه‌ی تێنس له‌ سعوودیه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

Yariga App

یاریگا-
ئه‌مشه‌و یاری لووتكه‌ی تێنس له‌ سعوودیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزان ئه‌لكاراز و جۆكۆڤیچ ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ یاری جامی وه‌رزی ریاز ئه‌مشه‌و یاری لووتكه‌ی تێنس له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزانی ركابه‌ر، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و ئه‌لكارازی ئیسپانی له‌ كاتژمێر 08:00ی شه‌و لە یاریگای کینگد ئارێنا له‌ ریاز به‌رێوه‌ده‌چێت.

رووبەرووبونەوەی ئەلکاراز و جۆکۆڤیچ ، یەکێکە لە رووبەڕووبوونەوە چاوەڕوانکراوەکانی تێنسی سەر زەوی، بەو پێیەی لە ساڵانی رابردوودا له‌ یارییه‌كه‌ ركابه‌ری به‌هێز له‌ نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌ بووه‌، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هاندەران چاوەڕێی یاریەکەی نێوانیان بکەن.

جۆکۆڤیچ دوای یارییە سەرنجڕاکێشەکەی یاری کۆتایی ویمبڵدۆن لە دوو بۆنەی جیاوازدا لە ئەلکارازی بردەوە، یەکەمیان لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریکای كراوه‌ ، دووەمیش لە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تۆرینۆ، پێشنبینیش ده‌كرێت یارییه‌كه‌ی نیوانیان بگاته‌ لووتكه‌

لە پێنج رووبەڕووبوونەوە، ئەلکاراز دوو بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌، لە بەرامبەردا نۆڤاک لە سێ یارییدا براوه‌ بووه‌، جۆكۆڤیچ پێشه‌نگی یاریزانانی تێنسه‌ و ئه‌لكارازیش پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ .

بابەتی زیاتر

Back to top button