یاریگا –
تۆنی كروس، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە مەرجێك گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەكاتەوە.
گرێبەستەكەی كروس لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.
🇩🇪8⃣ El futuro de Toni Kroos en el Real Madrid: quiere seguir sintiéndose titular para renovar
⚪️👔 Ancelotti ha hablado con Kroos para decirle que si entrena la próxima temporada al Madrid cuenta con él
🎙️ Informa @javiherraez y @PacojoSER https://t.co/9pvcJPr2mN
— SER Deportivos (@SERDeportivos) December 26, 2023
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی كادێنا سێر تۆنی كروس مەرجێكی سەرەكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید داناوە.
لە ماوەی رابردوودا زۆربەی هەواڵەكان باسیان لەوە دەكرد، كە هەڵمەتێك لە ناو ریزەكانی یانە شاهانەكەدا هەیە بۆ ئەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەكە رازی بكەن گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ بكاتەوە.
كادێنا سێر روونیكدەوە، كروس ئامادەیە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە ئەگەر بەڵێنی ئەوە وەربگرێت وەرزی داهاتوو بە شێوەی سەرەكی یاری بكات.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانە شاهانەكە ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكەی ئاگادار كردووەتەوە وەك یاریزانێكی گرنگی دەمێنێتەوە ئەگەر وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتیكردنی یانەكە بەردەوام بێت.
هەروەها ئانچێلۆتی لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ كروس جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بە پارچەیەكی سەرەكی لە پێكهێنانی تیپەكە دەزانێت، هەروەها بە هەبوونی ئەو بە نیاز نیە هێچ یاریزانێكی دیكە بۆ هێڵی ناوەڕاست بگوازێتەوە.
Cómo empezó / Cómo sigue ✨#LALIGAEASPORTS | @ToniKroos pic.twitter.com/Dyi8TQ592P
— LALIGA (@LaLiga) December 26, 2023
لەم وەرزەی لالیگادا و لە دوای تێپەڕبوونی 18 یاری خولەكە تۆنی كروس لە سەرجەمیاندا بەشداری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.