ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كاردانەوەی هۆیلوند دوای گۆڵەكەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا

Yariga App

یاریگا –

راسموس هۆیلوند، هێرشبەری هەڵبژاردەی دانیمارك و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی بە گۆڵەكەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا دەربڕی.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤیلای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا كوڕانی ئونای ئێمری دوو گۆڵیان لە رێگەی یاریزانان جۆن ماكگین و لیاندەر دێندۆنكەر لە خولەكەكانی 21 و 26 كرد.

لە گێمی دووەمدا تێن هاخ و كوڕەكانی گەڕانەوە یاریگا و سێ گۆڵیان لە لایەن ئالیخاندرۆ گارناچۆ دوو گۆڵ و راسموس هۆیلوند گۆڵێك تۆمار كرد و توانیان سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنن.

لە دوای یارییەكە هێرشبەرە دانیماركیەكەی شەیتانە سورەكان گوتی:

ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی یەكەم گۆڵم لە پرێمەرلیگ، بەڵام بێگومان زۆر دڵخۆشم، ئێستا دڵخۆشترین پیاوی جیهانم، ئەوەش لە ئاهەنگگێڕانەكانمدا دیار بووە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

تا كۆتایی باوەڕمان بە خۆمان بوو وە سەركەوتنیشمان بەدەستهێنا، پێشتر چەند گۆڵێكم لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد و ئەوە یەكەم گۆڵم بوو لە پرێمەرلیگ، هیوادارم بتوانم لەسەر ئەوە بەردەوام بم.

دڵخۆشی و ئاهەنگگێڕانی راسموس هۆیلوند دوای گۆڵەكەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا

تیپەكەی تێن هاخ بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ خۆی گەیاندە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button