ئینتەر میلان گرێبەستی نیکۆ بارێلا نوێدەکاتەوە
تەنیا ئینتەری دەوێت...
یاریگا –
یانەی ئینتەر میلان گێبەستی نیکۆ بارێلای ئیتاڵی و ناوەڕاستکاری تیپەکەی نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان لەگەڵ بریکاری کارەکانی نیکۆلۆ بارێلا لە گفتوگۆدایە، یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت بەخێرایی گرێبەستی ئەستێرە ئیتاڵییەکەی نوێبکاتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئامانجی بارێلاش مانەوەیە لە یانەکەی ئێستای، نایەوێت ریزەکانی ئینتەر جێبهێڵیت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
گرێبەستی یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2016 لەگەڵ ئینتەر کۆتایی دێت، یانەکە چاوی لەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزگاری لە نیکۆ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی دانەوە گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆ بکات.
🚨 #Inter have spoken with the agents of Nicolò Barella a few times and there is a firm desire to extend his contract, which expires in 2026. Barella has never been tempted by the attempts of other top European clubs and wants to continue at #Inter. 🇮🇹
[via @Gazzetta_it 🌗] pic.twitter.com/tprNmsBoFY
— Inter Xtra (@Inter_Xtra) December 24, 2023
رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پرێمەرلیگ هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوول، چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی بارێلا دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە گرنگی بە ئۆفەری هیچ یانەیەکیان نادات و تەنیا یانەکەی خۆی دەوێت.
بارێلا لە هاوینی 2019 بە شێوەی خواستن لە کالیارییەوە پوەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، نیرا زۆری لە هاوینی 2020 بە بڕی 32.50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی نیکۆی درێژکردەوە.
بارێلا بە درێسی ئینتەر میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 211 یاری کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 47 گۆڵیشی کردووە. نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.
Servita su un piatto d’argento ⚽🍽️
Un assist da vedere e rivedere (e rivedere ancora) 🖤💙#ForzaInter #InterLecce pic.twitter.com/wVDeJMdEOU— Inter (@Inter) December 24, 2023