ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا کێشەی لەگەڵ ‘جواوەکان’ هەیە

''دۆخی دارایی بارسا هاوکار نییە''

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئەگەر بیەوێت گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ جواو کانسێلۆ واژۆ بکات، دەبێ زنجیرەیەک رێکاری دارایی بگرێتەبەر.

بارسا لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، بە خواستن کانسێلۆی بۆ ماوەی وەرزێک گواستەوە، لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە یانە کاتالۆنییەکەوە، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە واژۆ بکات، بەڵام بارسا دەبێ بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بە مانچێستەر سیتی بدات، تاوەکو دەستبەرداری کانسێلۆ ببێت.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا پێشتر رایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی کانسێلۆ و جواو فێلیکس دەدەن، بەڵام رەنگە باری دارایی بارسا یارمەتیدەر نەبێت و ناچار واز لە هەردوو یاریزانەکە بهێنێت.

بارسا دوا یاری بەر لە جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ بە ئەنجامی 3-2 لە ئالمێریای بردەوە و لە 4ی مانگی داهاتوو، لە دوای پشووەکان یارییەکان دەستپێدەکاتەوە و رووبەڕووی لاس پاڵماس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button