ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ململانێی یانەکانی پرێمەرلیگ لەسەر ‘مێسی بچکۆڵە’ دەکات

ویلیان بە مێسی نوێ سەیر دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ترسی لەدەستدانی دەرفەتی گواستنەوەی ”مێسی بچکۆڵە”ی لەسەرە.

ئێستێڤاو ویلیان، ئەستێرەی بەرازیلی و پالمێراس، یەکێکە لە دیارترین بەهرەمەندەکانی بەرازیلی و مێسی بچکۆڵە بەناوبانگە.

ویلیان بووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپای وەک بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی.

ئەستێرە لاوەکە لە کۆیایی وەرزی رابردووی خولی بەرازیلیدا، یەکەم یاری لەگەڵ تیمی یەکەم کرد و پێشبینی دەکرێت، لە هاوینی ساڵی 2025 کاتێک تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، پەیوەندی بە یانەیەکی ئەوروپییەوە بکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لە هەموو یانەکانی دیکە لە یاریزانەکە نزیکتربوو، بەڵام بە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای یاریزانەکە و کێبڕکێی توندی یانەکانی پرێمەرلیگ، رەنگە بارسا دەرفەتی گواستنەوەی مێسییە بچکۆڵەکە لەدەستبدات.

لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوودا، باوکی ویلیان سەردانی لەندەن و پاریسی کردبوو. لەگەڵ نوێنەرانی چەند یانەیەک کۆبووەوە. هەرچەندە یاریزانەکە و باوکی دەیانەوێت یاری بۆ بارسا بکەن، بەڵام پێناچێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بارسا گرێبەست لەگەڵ ویلیان بکات.خخ

بابەتی زیاتر

Back to top button