ئیسپانیا

بارسێلۆنا چوار یاریزانی خۆڕایی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەم ساڵانەی دواییە بەهۆی کێشە داراییەکانی، بەردەوام یاریزانە بێ بەرامبەرەکانی کردووەتە ئامانج.

کەناڵی 3 ئیسپانی بڵاویکردەوە، دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا، دەیەوێت هاوینی داهاتوو هەوڵ بۆ گواستنەوەی چوار لەو یاریزانانە بدات، کە گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت.

سەرچاوەکە ناوی یاریزانەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە پێکدێن لە تیاگۆ ئالکانتارا و جۆرجینیۆ و ئادریان رابیۆ هەروەها گیدۆ رۆدریگێز.

بەشێک لەو یاریزانانە ئامادەنین گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە، بە تایبەت ئالکانتارا و رابیۆ، بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە، هاوینی داهاتوو بە خۆرایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button