ئاسیاکوردستان

ڤیدیۆ | یاریزانێکی کورد لە خولی نایابی سووریا گۆڵێکی سەیروسەمەرەی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە خولی نایابی سووریا لە یاریی نێوان کەرامە و تشرین یاریزانێکی کورد گۆڵێکی نامۆ و سەیروسەمەرەی تۆمارکرد.

لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی سووریا، لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە باهۆز محەمەد هێرشبەری کوردی رۆژئاوای کوردستان لە یانەی کەرامە گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەکەی کرد، گەرچی تۆڕی گۆڵی نەهەژاند و گۆڵەکە ناڕوون بوو، بەڵام ناوبژیوان گۆڵەکەی هەژمارکرد.

ئەو گۆڵەی یاریزانە کوردەکە لە سۆشیاڵ میدیا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، چونکە چیمەنی یاریگای یارییەکە قوڕ و لیتەیە و لە هەمان کاتیشدا تۆڕی گۆڵی یاریگاکە دڕاوە، هەربۆیە لەکاتی گۆڵەکە یاریزانان وادەزانن تۆپەکە چووەتە دەرەوەی گۆڵ.

خولی نایابی سووریا بە بەشداریی 12 یانە بەڕێوە دەچێت، کەرامە بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت و فتوە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

Back to top button