یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی هەولێر بۆ یاریی ئەمڕۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا پێشبینی دەکرێت عەبدولقادر حوسێن راهێنەری کاتی یانەی هەولێر لە یاریی ئەمڕۆ بە پلانی 4-3-3 یاریی بکات، ئاسۆ رۆستەم و شێرکۆ کەریم و زیدان عەبدولجەبار لە هێلی پێشەوە بەیەکەوە یاریی دەکەن.
پێشبینی دەکرێت عەبدولقادر حوسێن بە هەمان پێکهاتەی یاریی رابردووی بەرامبەر نەفتی بەسرە یاریی بکات، تەنیا ئاکام هاشم دوای تەواوبوونی سزایەکەی دەگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی و هەردی سیامەند دەگەڕیتەوە سەر کورسی یەدەگ، عەلا مەهاویش لە شوێنی هەڵۆ فایەق یاریی دەکات کە بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی لەم یارییە بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەولێر بۆ یاریی زەوڕا
گۆڵپارێز: حوسێن جولی
بەرگری: عەلا مەهاوی – ئاداما بالۆ – ئاکام هاشم – ئەحمەد مەکەنزی
ناوەڕاست: عەلی شاخەوان – محەمەد موحسین – رەوا یوسف
هێرشبەر: زیدان عەبدولجەبار – ئاسۆ رۆستەم – شێرکۆ کەریم
ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 05:00 هەولێر لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری لە گەڕی یازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی زەوڕا دەکات.