ئینگلتەرا

ئارتێتا: دەمانەوێت 11ساڵی بێ بردنەوە لە ئانفێڵد کۆتایی پێبهێنین

چامپیونزلیگمان خۆش ده‌وێت

Yariga App

یاریگا-

میکێل ئارتێتا  باسى له‌ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول و پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگ كرد.

ئارتێتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ کۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ بۆ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول رێكخرابوو له‌ باره‌ی سوپه‌رلیگه‌وه‌ گوتی،

ئێمە زۆر روونین، پابه‌ندین به‌ هه‌مان بڕیاری پێشوو هیچ شتێك نەگۆڕاوە، دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر یانەکە بەیاننامەیەکی زۆر روونی دەرکرد و پابەند دەبین پێیەوه‌.

ده‌شلێت،

چامپیونزلیگمان خۆش ده‌وێت بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین،رئه‌م یارییه‌ یاری هانده‌رانه‌، ده‌بێت ئاگاداری بۆچوونه‌كانیان بین.

له‌باره‌ی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤەرپوول لە ئانفیڵد  گوتی،

کەش و هەوا بۆ هەردوو یانە نایابه‌، ئێمە خۆمان بۆ بردنەوە ئامادە دەکەین، یارییەکی بەهێز دەبێت.

له‌باره‌ی یارییه‌كانی بۆكسینگ ده‌ی رایگه‌یاند،

یارییه‌كان هەمیشە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشن، هەوڵ دەدەین پێشه‌نگ بپارێزین، دەبێت بە زیرەکی مامه‌ڵه‌بكه‌ین.

سەبارەت به‌ چوار ساڵی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ رایگه‌یاند،

کاری زۆر باش و سەرنج راکێشمان کردووە ، بە پاڵپشتی هاندەران دەستکەوتی گرنگمان بەدەست هێناوە، بەڵام شتە گەورەکان ماون و دەبێت کاری زیاتربکەن بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنن.

لە کۆتاییدا باسی لە دوایین سەرکەوتنیان له‌ ئانفیڵد کرد، کە لە مانگی ئەیلولی 2012 بوو  گوتی،

ماوەیەکی زۆر به‌سه‌ر دوایین بردنەوە تێپەڕیوە، ساتێکی خۆش بوو، ده‌مانه‌وێت 11 ساڵی بێ بردنه‌وه‌ له‌ ئانفیڵد كۆتایی پێبهێنین، ئێمە بە شێوازێکی جیاواز ئامادەکاری بۆ ئەم یارییە دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button