ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كۆڤاسیچ ناوی خۆی خستە مێژووی تۆپی پێوە

Yariga App

یاریگا –

ماتیۆ كۆڤاسیچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ریكۆردێكی مێژووی بەناوی خۆیەوە تۆمار كرد.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی رووبەڕووی فلومێنینزی بەڕازیلی بوویەوەو یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە،لە میانی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا.

گۆڵەكانی مانچێستەر سیتی لەلایەن جولیان ئالڤارێز دوو گۆڵ، نینۆ بە هەڵە و فیل فۆدنەوە تۆمار كران.

لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی یانەكان كۆڤاسیچ بوو بە یەكەم یاریزان لەگەڵ سێ یانەی جیاواز ئەو نازناوە بباتەوە.

كۆڤاسیچ لەگەڵ هەریەك لە یانەكانی ریال مەدریدی ئیسپانی ، چێڵسی ئینگلیزی و مانچێستەر سیتی هەمان وڵات توانیویەتی نازناوی جامی جیهانی یانەكان بباتەوە.

ئەستێرە كرواتیەكە پێنج جار بووەتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان، لەگەڵ ریال مەدرید سێ جار و لەگەڵ چێڵسی و مانچێستەر سیتی جارێك ئەو نازناوەی بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button