ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

یاسایەکی یوێفا هەڕەشە لە خەونی ئەورووپی جیرۆنا دەکات

Yariga App

یانەی جیرۆنای ئیسپانی بەپێی یاسا ناتوانێت بەشداری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بکات تەنانەت ئەگەر یەکێک بێت لە سێ یەکەمەکەی لالیگا.

ئەسپە رەشەکەی لالیگا وەستانی نیە و 17 هەفتەی لالیگا تێپەڕیووە هێشتا یەکەمی خولەکەن. جیرۆنا نۆ خاڵ لە پلەی چوارەم و پێنجەمەوە دوورە و ئەگەر یەکەمی خولەکەش نەبێت رەنگە یەکێک بێت لە سێ یەکەمە. بەڵام ویفا رێگا نادات بەشداری خولی پاڵەوانەکان بکەن بەهۆی ئەوەی  لەلایەن ستی گروپەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە هەمان ئەو گروپەیە خاوەنی مانچێستەر سیتین. ستی گروپ خاوەندارێتی 47٪ی پشکەکانی جیرۆنا دەکەن و بەهۆی ئەوەی خاوەن زۆرینەن لەنێو هاوپشکەکانی دیکەدا، بڕیارەکانی یانەکە لە دەستی ئەوان دایە.

ساڵی رابردوو، هەمان کێشە رووبەرووی چەند یانەیەکی دیکە بووەوە بەهۆی ئەوەی یەک خاوەنیان هەبوو بەڵام بەوە چارەسەرکرا ، کارگێڕی یانەیەکیان بە تەواوی لەوی دیکەیان جیاکرایەوە. روون نیە بۆ جیرۆنا هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە یاخود یوفا رێگری لە بەشداریکردنی دەکات. ئەوە یەکلابووەتەوە ئەوەیە، بەم کارگێڕییەی ئیستای یانەکە ناتوانێت بەشداری خولەکە بکەن.

جیرۆنا یەکێکە لە یانە دێرینەکانی ئیسپانیا و لە ساڵی 1930 ـەوە دامەزراوە بەڵام تەنها چوار ساڵ توانیوییەتی بگاتە لە لالیگا و هەر چوار ساڵەکە لەدوای ساڵی 2017 ـەوە بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button