ئیتاڵیا
بەیاننامەیەکی جیاواز لە یانەی پێسکارای ئیتاڵیا
یاریگا
دوای ئەوەی دادگای ئەوروپا بڕیاری خۆی لەبارەی پێکهێنانی سوپەر لیگ دەرکرد، چەندین بەیاننامەی جیاواز لەلایەن یانە گەورەکان ئەوروپا دەرچوون، بەشی زۆریان بەردەوامن لە دژایەتی کردنی پرۆژەکە.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەیاننامە سەرنجڕاکێشەکەی یانەی پێسکارای پلەی سێی ئیتاڵیایە، ئەو یانەیەش لەلایەن خۆیەوە بەیاننامەیەکی لەسەر ئەم بابەتە هەستیارە بڵاوکردووەتەوە و بەیاننامەکەی ئەوان، لە تەواوی یانەکانی دیکە جیاوازترە.
لە بەیاننامەکەی یانە پێسکارا هاتووە
لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ بانگهێشتنامەیەکمان پێشکەش نەکراوە، بۆ بەشداریکردن لە سوپەرلیگ، ئێمەش ڕەتیدەکەینەوە هیچ قسەکەی لەسەر ئەم بابەتە بکەین!