ئه‌وروپائینگلتەرایاریگا

پێپ گواردیۆلا چی له‌ باره‌ی سوپه‌رلیگ ده‌ڵێت؟

Yariga App

یاریگا-

پێپ گواردیۆلا باسی له‌ یاریكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان كرد رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌.

گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، لە میانی کۆنگرەیه‌كی  ڕۆژنامەوانی كه‌ بۆ یاریكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان رێكخرابوو گوتی، یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر تیپێکی به‌هێز یاری ده‌كه‌ین، بۆیە دەبێت کاربکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوه‌كه‌.

راهێنه‌ره‌كه‌ی مان سیتی گوتیشی، گەیشتنمان به‌ یاری کۆتایی شتێکە رەنگە دووبارە نەبێتەوە، بۆیە دەبێت واز لە هەستەکانمان بهێنین بیر له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌.

زیاتر گوتی، تۆپی پێ گۆڕاوە ،هه‌ردوو یانه‌ پالێوراون بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌، بۆیه‌ یاریه‌كه‌ ئاسان نیه‌.

له‌ باره‌ی پرۆژه‌ی سوپه‌رلیگ پرسیار ئاراسته‌ی گواردیۆلا كرا، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه‌ وەڵامی هیچ پرسیارێکی پەیوەندیدار بە خولی سوپەرلیگ بداتەوە.

سبه‌ی له‌ یاریكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ كاتژمێر 09:00ی شه‌و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فلۆمینێنسی به‌رازیلی یاری ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button