یاریگا –
هاندەرانی یانەکانی ئینگلتەرا لە بەیاننامەیەکیاندا دژایەتی خۆیان بۆ پڕۆژەی سوپەرلیگ دووپات دەکەنەوە.
یەکێتی هاندەرانی ئینگلتەرا لە سەر زاری کێڤن مایڵس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتیی هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و رایانگەیاندووە :’هاوشێوەی هاوڕێیانمان لە یەکێتیی هاندەرانی تۆپی پێی ئەوروپا باسیان کرد، هیچ شوێنێک بۆ سوپەرلیگێکی جوداخوازی بێ خوێندنەوە نییە. هاندەران، یاریزانان و یانەکان روونیانکردووەتەوە، نایانەوێت رکابەرییەکی تەقەڵدووراو هەبێت. هەموومان دەمانەوێت دەست بە پەلاپیتکەوە بگرین، تاوەکو گولە بە وەحشیگەرایی خولی زۆمبی ئەوروپاوە بنێین’.
هەروەها هاندەرە ئینگلیزییەکان راشیانگەیاندووە :’رەنگە لاشەکە بە نێو دادگاکانی ئەوروپا هاتووچۆ بکات، بەڵام هیچ یانەیەکی ئینگلتەرا بەشداری لە سوپەرلیگ ناکات. دامەزراوەی رێکخەری سەربەخۆی داهاتوو، رێگە بە هیچ یانەیەکی ئینگلیزی نادات بەشداری لە سوپەرلیگدا بکات، ئەگەر بەشداری بکات، ئەوا لە خولەکانی ناوخۆیی بێبەش دەکرێت، پێویستە سەرکەوتن لەسەر یاریگا بەدەستبهێندرێت، نەک لە ژوورەکانی ئەنجوومەنی کارگێڕی’.