ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەیحخولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە شاهانەكە لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش ( دانی كارڤاخال، ئێدوارد كاماڤینگا، ڤینیسیۆس جونیۆر، فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو، تیبۆ كۆرتوا و ئاردا گولەر).

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و ئالاڤێسیش بە 16 خاڵ لە پلەی پانزەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كێپا

هێڵی بەرگری: فران گارسیا، رودیگەر ، ناچۆ ، ڤاسكوێز

هێڵی ناوەند: بێڵینگهام، كروس، مۆدریچ، ڤاڵڤیردی

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، براهیم دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button