یاریگا –
دانی ئالڤێس، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا لە سەرەتای فێبرایەر/شوباتی داهاتوو لە دادگایەکی بارسێلۆنا ئامادە دەبێت.
ئالڤێس بە دەستدرێژیکردن بۆ سەر کچێک لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا تۆمەتبارە، لە 20ی یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوودا لەلایەن پۆلیسی بارسێلۆنا دەستگیرکرا و تاوەکو ئێستا زیندانیکراوە.
ئەگەر یاریزانە 40 ساڵییەکە لە کەیسەکەدا تاوانبار دەرچوو، ئەوا لانیکەم بۆ ماوەی 15 ساڵ زیندانی دەکرێت، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل دووپاتیدەکاتەوە، بە رەزامەندی سێکسی لەگەڵ کچەکەدا کردووە.
#21Dic #Deportes | Dani Alves será juzgado del 5 al 7 de febrero en Barcelonahttps://t.co/Qqu8DM2FkR pic.twitter.com/UO0xHxJpDk
— Diario La Verdad (@laverdadweb) December 21, 2023
داواکاری گشتی ئیسپانیا داوای زیندانیکردنی ئالڤێس بۆ ماوەی 9 ساڵ دەکات، لە دوای ئازادکردنیشی، بڕی 150 هەزار یۆرۆ، وەک قەرەبوو بە کچەکە بدات.
ئالڤێس یەکێکە لە سەرکەوتووترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ، لە درێژایی کاروانی وەرزشیدا زیاتر لە 40 نازناوی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەکانی وەک بارسێلۆنا، سێڤییا، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان بردووەتەوە.