ئینگلتەراگرنگترین

یۆرگن کڵۆپ بۆ هاندەرانی یانەکەی: ئەگەر بەمشێوەیە هانمان دەدەن، بلیتەکانتان بفرۆشن

کڵۆپ لە هاندەرانی لیڤەرپوول نیگەرانە

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول لە هاندرانی یانەکەی نیگەرانە و دەڵێت، لە یاری رابردوو بەرامبەر وێستهام 5-1 لە جامی کاراباو، لە ئاستی پێویستدا نەبوون.

هەفتەی رابردوو لیڤەرپوول، دەرفەتی پێشەنگایەتی لەدەستدا، دوای یەکسانبوونی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ.

سەرەڕای ئاست بەرزی لیڤەرپوول لە یاری رابردوودا، کڵۆپ گلەیی لە هاندەرانی ئانفیڵدڕۆد هەیە. لە دوای یارییەکە کڵۆپ گوتی

کاتێک یاریزانان لە گێمی یەکەمدا ئاستێکی سەرسووڕهێنەریان پێشکەش کرد، کەشی یاریگام بەدڵ نەبوو و منیش نیگەرانم. چەندین شتمان گۆڕی و وێستهاممان بە تەواوی کۆنتڕۆڵکرد. چەندین دەرفەتمان لەدەستدا، ئەگەر من لە یاریگا بوومایە، ئەوا تاوەکو کۆتایی یارییەکە لەسەر پێ دەوەستام.

لیڤەرپوول بەشێکی دیکەی شوێنی هاندەرانی کردەوە، ئێستا ئانفیڵدڕۆد شوێنی 57 هەزار هاندەر دەگرێت. کڵۆپ لەبارەی یاری داهاتوویان بەرامبەر ئارسیناڵ، پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەران کرد

بۆ یاری داهاتوو، پێویستە هاندەران لە ئانفیڵدڕۆد لەسەر پێ بوەستن و هیچ رێگەم نەدەن، مشتومڕ لەگەڵ راهێنەری تیمی بەرامبەر بکەم. دەبێ لە یەکەم چرکەوە هاندان دەستپێبکەن. لە مانگی دیسێمبەر، زۆر یاری تۆپی پێ هەیە، ئێمە دەمانەوێت یارییەکی باش بکەین، ئەگەر ئێوە (هاندەرانی ئانفیڵدڕۆد) لە دۆخێکی باشدا نەبن، ئەوا بلیتەکانتان بفرۆشنە کەسێکی دیکە.

شەممە کاتژمێر 20:30 بە کاتی هەولێر، لیڤەرپوول لە ئانفیڵدڕۆد پێشوازی لە ئارسیناڵی پێشەنگدار دەکات و بە بردنەوەی یارییەکە، دەچێتە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button