سانتیاگۆ سۆلاری گەڕایەوە ریال مەدرید
یاریگا –
سانتیاگۆ سۆلاری گەڕایەوە یانەی ریال مەدرید و پۆستێکی باڵای پێدرا.
بەشێوەیەکی فەرمی سانتیاگۆ سۆلاری، لە شوێنی مانوێل فێرناندێز، وەک بەڕێوبەری نوێی وەرزشی یانەی ریال مەدرید دیاریکرا.
سۆلاری لە مانگی تشرینی دووەمی 2022 گەڕایەوە یانەکەی، بەڵام تا دوێنێ بە فەرمی ئەرکەکانی نەزانرابوو. پێشتر لەگەڵ تیپی یەکەم بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و لەگەڵ تیپی لاوان گەشتی دەکرد و ئامادەی یارییەکانیان دەبوو. هەروەها لە ڤاڵدێبێباسیش لە کاتی یارییەکانی تیپی ئەکادیمیدا دەبینرا.
Santiago Solari vuelve al Real Madrid 🇪🇸
Será su tercera función en el Club: ya pasó como futbolista y entrenador, ahora como Director de Fútbol. pic.twitter.com/xGVh9PxOTy
— Pablo Giralt (@giraltpablo) December 20, 2023
سۆلاری لە ساڵی 2000 بۆ 2005 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، لە 2018 دوای دوورخرانەوەی جولیان لۆپیتێگی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە، سانتیاگۆ شوێنی ناوبراوی گرتەوە و بۆ یەکەمجار وەک راهێنەری یانەکە دەستبەکاربوو.
لە ماوەی راهێنەرایەتی سۆلاری، یانەکە نازناوێکی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی ئەنجامەخراپەکانی لە مانگی ئازاری 2019 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بۆ جاری دووەم زیدان وەک راهێنەری تیپەکە دەستبەکار بوویەوە.
لەلایەکی دیکەوە فێرناندێز، لە ساڵی 2020ـەوە بەرێوبەری وەرزشی یانەکە بوو، پێشتریش راهێنەری تیپی لاوان بووە. ئێستاش پۆستی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای یانەکەی پێدراوە.
سانتیاگۆ سۆلاری وەک یاریزان بە درێسی ریال مەدرید 208 یاری کردووە، خاوەنی 22 گۆڵ و 19 ئەسیستە. 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی لالیگا، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 2 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.