ئه‌مریکاگرنگترین

وادەی دەستپێکردنی رکابەرییەکانی لیۆنێل مێسی لە وەرزی نوێدا ئاشکرا کرا

لە کۆتاییەکانی فێبرایەری داهاتوو، وەرزی نوێی خولی ئەمریکا دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە 21 فێبرایەر/شوباتی ساڵی داهاتوو لەگەڵ ئینتەر مەیامی، کاروانی رکابەرییەکانی خولی ئەمریکا دەستپێدەکات. ئینتەر مەیامی یەکەم یاری وەرزی نوێ بەرامبەر ریڵ سۆڵت لەیک دەکات.

لیۆ مێسی لە حوزەیرانی رابردوودا، گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەگەڵ ئینتەر مەیامی واژۆ کرد، لە دوای گواستنەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە، چاوەکان زیاتر چوونەتە سەر خولی ئەمریکا.

ئینتەر مەیامی 34 یاری لە وەرزی نوێدا دەکات. لە 15ی ئایار/مایسی ساڵی داهاتوو، یاری بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی دەکات، کە بە رکابەری راستەوخۆی هەژمار دەکرێت و دوا یاری وەرزشی لە 19ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو لە بەرامبەر نیو ئینگڵاند ریڤۆلوشن دەبێت.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی یەکەم، قۆناخی پلەی ئۆف و جامی خولی ئەمریکا دەستپێدەکەن.

هەرچەندە لیۆ مێسی لە کۆتاییەکانی وەرز پەیوەندی بە مەیامییەوە کرد، بەڵام لە کۆی 14 یاریدا 11 گۆڵی کرد و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نازناوی جامی خولی ئەمریکای بۆ مەیامی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button