عێراقگرنگترین

زاخۆ لە بەغدایە و سێ خاڵی بەرامبەر نەفتی دەوێت

Yariga App

یاریگا

یانەی زاخۆ لە دوایین یاریی گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق رووبەڕووی یانەی نەفتی ئەو شارە دەبێتەوە.

یانەکەی دەلال پێش ئەم یارییە، لە کۆی 8 یاریی ئەم وەرزەی، خاوەنی دوو بردنەوە و چوار بەرامبەربوون و دوو دۆڕانە، هەروەها بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەێت، بە بردنەوەشیان لەم یارییە، تاوەکو پلەی هەشتەمی ریزبەندی سەردەکەون و شوێنی رکابەرەکەی ئەم گەڕەیان دەگرنەوە.

زاخۆ لە مێژووی خولی عێراق، 19 جاری رووبەڕووی یانەی نەفت بووەتەوە، خاوەنی چوار بردنەوەن و لە بەرامبەردا هەشت یارییان بەرامبەر یانەی نەفتی بەغدا دۆڕاندووە. هەروەها لە دوو یاریی رابردووی نێوانیان، زاخۆ تامی دۆڕانی نەکردووە، لە یارییەک براوە بووە و لە یارییەکیش هەردوو یانە یەکسان بوینە.

یانەکەی دەلال 10 جار لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی نەفت بووەتەوە، لەو 10 یارییەش تەنها یەک بردنەوەیان بەدەستهێناوە، تاکە بردنەوەکەشیان لە وەرزی 2002 بۆ 2003 بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button