ئیتاڵیا

سەرۆکی یانەی ناپۆلی هەڕەشە لە سعودیەکان دەکات

Yariga App

یاریگا

ئۆرلیۆ دێ لۆرێنتیس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا هەڕەشە لە بەرپرسانی سعودی دەکات، ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکەن، ئامادەنین بە مەبەستی بەشداری کردن لە جامی سوپەری ئیتاڵیا، گەشتی ئەو وڵاتە بکەن.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو جامی سوپەری ئیتاڵیا، بە ئامادەبوونی هەر چوار یانەی ئەم وڵاتە واتە ناپۆلی و ئینتەر میلان و لازیۆ و فیۆرێنتینا لە سعودیە بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆکی پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریائەی، هەرەشەی بەشداری نەکردن لە جامەکە دەکات.

دێ لۆرێنتیس لە دیمانەیەکدا رەخنەیەکی توند لە کوالێتی چیمەنی یاریگاکانی سعودیە دەگرێت و دەڵێت ” ئەگەر کوالێتی چیمەنی ئەو یاریگایەی، جامی سوپەری ئیتاڵیای تێدا بەڕێوەنەچێت چارەسەر نەکرێت، ئێمە ئامادەنین بەشداری جامەکە بکەین و پاشەکشە دەکەین ”.

دوای ئەم قسانەی سەرۆکی یانەی ناپۆلی، تیمێکی ئەندازیاری شارەزا لە چیمەنی یاریگاکان، سەردانی سعودیە و یاریگای نەسڕیان کردووە، ئەو یاریگایەی بڕیارە جامی سوپەری ئیتاڵیای تێدا بکرێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن.

بەرپرسانی سعودی لە پێناو رازیکردنی کردنی ئیتاڵیەکان، بۆ ئەوەی جامی سوپەری ئیتاڵیا جارێکی دیکە لە وڵاتەکەیان بەڕێوەبچێت، نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆیان خەرجکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button