ئیسپانیایاریگا

ئەمشەو کەمترین هاندەری بارسێلۆنا لە یاریگا ئامادە دەبن

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت، یارییەکەی ئەمشەوی بارسێلۆنا بەرامبەر ئالمێریا پێشوازییەکی باشی لێ نەکرێت و کەمترین ژمارەی هاندەر لە ساڵی 2023 لە مۆنجویک ببینرێت.

یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ لە 3ی کانوونی دووەمدا، یاریگای مۆنجۆیک کەمترین رێژەی ئامادەبووی لەخۆ گرت، کە تەنیا 34 هەزار و 568 هاندەر ئامادەبوون. کەش و هەوای سارد و کاتی خراپی یارییەکە رۆژێک پێش دەوامی فەرمی بووە هۆکارە ئەوەیکە ئەم رێژەیە لە یاریگادا ئامادە ببن.

ئەمشەو یارییەکەی بارسێلۆنا و ئالمێریا دەتوانێت خراپترین ژمارەی پێوانەیی رێژەی ئامادەبوو لە یاریگای مۆنجویکک تۆمار بکات. لەبەر ئەوەیکە یارییەکه له ناوەڕاستی هەفتەدا ئەنجام دەدرێت و کاتی بەڕێوە چوونی یارییەکەش ک کاتژمێر (19:00 به کاتی ئیسپانیا) دەبێت و نزم بوونی پلەی گەرما و هەروەها یانەی میوان کە لە کۆتاییەکانی رێزبەدنی لالیگایە، دەبێتە هۆکار تاوەکووهاندەرانی بارسێلۆنا بۆ رۆیشتنە مۆنجویک زۆر بە پەرۆش نەبن.

تا ئێستا باشترین پێشوازی لەیارییەکەی کلاسیکۆدا بووە کە 50 هەزار و 112 کەس لە یاریگاکەدا ئامادە بوون. لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر تۆتنهام لە جامی خوان گامپەر، نزیکەی 35 هەزار و 224 کەس ئامادە ببون، کە زیاترە لە ژمارەی ئەو هاندەرانەی کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ تۆمارکرابوو. تەنانەت لە یاری تیپی ئافرەتانی بارسا کە لە 19ی مانگی رابردوو لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید بە ئەنجامی (5-0) سەرکەوتنیان تۆمار کرد نزیکەی 38 هەزار و 707ئامادەبوویان لە یاریگادا کۆکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button