عێراق

ئەو ناوبژیوانە عێراقییەی لەسەر تاتۆ سڕکراوە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەو ناوبژیوانە عێراقییەی لەسەر تاتۆ سڕکراوە، لە بەیاننامەیەکیدا هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات و دەڵێت :’هیچ دەقێکی یاسایی نییە رێگری لە ناوبژیوانان بکات تاتۆ لەسەر جەستەیان بکەن’.

دوای ئەوەی سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانان رایگەیاند بوهۆی تاتۆکردن لەسەر جەستەی، محەمەد تارق ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سڕکراوە و تاوەکو تاتۆیەکانی سەر جەستەی لانەدات هیچ یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوە نابات، ئەو ناوبژیوانە عێراقییە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە.

https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=pfbid033rwjfpXgtSPB7mpgXiKv4MZE5kA3LF7XeZdNdFLLQDXRvD51ypCdQwmiQZRcJrRvl&id=100083130056898

محەمەد تارق لە روونکردنەوەیەکیدا نووسیویەتی :’بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی هیچ دەقێکی یاسایی نییە رێگری لە ناوبژیوانان بکات تاتۆ لەسەر جەستەیان بکەن، بەهۆی ئەو لێدوانانەی لەبارەی منەوە دراون، لە رووی مەعنەوی و دەروونی زیانی زۆری بە من گەیاندووە، لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەم و داوای مافی خۆم دەکەم’.

ناوبژیوانە عێراقییەکە نووسیویەتیشی :’بەهۆی ئەو لێدوانە جنێو و قسەی ناشرین بە باوکم دەگوترێت، لەکاتێکدا حاجی تارقی باوکم قوربانی زۆری لەپێناوی تۆپی پێی عێراقی داوە’.

پێشتر نەجاح رەحیم، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی عێراق رایگەیاندبوو :’بەهۆی دانانی تاتۆ لەسەر جەستەی، محەمەد تارق ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراقی راگیراوە و تاوەکو تاتۆیەکانی سەر جەستەی لانەدات، مافی بەڕێوەبردنی هیچ یارییەکی پێ ناسپێرێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button