یاریگا –
ناوبژیوانێکی عێراقی بەهۆی دانانی تاتۆ لەسەر جەستەی لە بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی دوورخرایەوە.
نەجاح رەحیم سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند :’محەمەد تارق ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەهۆی دانانی تاتۆ لەسەر جەستەی مافی بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی لێ سەندراوەتەوە، چەند جارێک ئاگادارمان کردووەتەوە، داوامان لێی کردووە تاتۆیەکانی سەر جەستەی لابدات، پێمان راگەیاندووە تاوەکو تاتۆیەکانی سەر جەستەی نەسڕێتەوە هیچ یارییەک بەڕێوە نابات’.
محەمەد تارق یەکێکە لە ناوبژیوانە دیارەکانی عێراق، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق شەش یاریی وەکو ناوبژیوانی ناوەڕاست بەڕێوە بردووە.
https://www.facebook.com/Husseinalbahadly10/videos/896573655162936/
محەمەد تارق یەکێکە لە ناوبژیوانە لاوەکان لەسەر ئاستی عێراق و بەربژێرە بۆ ئەوەی یارییەکانی مۆندیال و پاڵەوانێتییە گەورەکان بەڕێوە ببات.