ئه‌ڵمانیا

موسیالا لە شکاندنی ریکۆردێکی مۆلەر و بیکنباوەر نزیکە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو جەمال موسیالا، ناوەڕاستکارەکەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، دەبێتە بچووکترین یاریزان لە مێژووی بایرن کە بگاتە ریکۆردی 100 یاری لە بۆندسلیگادا.

ئەگەر ئەمشەو جەمال موسیالا بەرامبەر ڤۆڵفسبۆرگ یاری بکات ئەوا ناوی خۆی لە مێژووی ئەم یانەیەدا دەهێڵێتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی تایبەت تۆمار دەکات.

موسیالا دەتوانێت ببێتە لاوترین یاریزان لە مێژووی بایرن کە بگاتە ریکۆردی 100 یاری لە بۆندسلیگا. دوو مانگی تر تەمەنی دەبێتە 21 ساڵ. فرانز بێکنباوەر و ئولی هۆنێس و باستیان شوینشتایگەر و تۆماس مۆلەریش تۆمارێکی لەو شێوەیەیان نییە.

بێگومان ئەم ریکۆردە لە مێژووی بایرن میوشن دایە، لە مێژووی بۆندسلیگاشدا، کای هاڤێرتز لە (لیڤەرکۆزن)، جولیان دراکسلەر لە (شالکە) و تیمۆ وێرنەر لە (شتۆتگارت) بچووکترین یاریزانن کە گەیشتوونەتە ریکۆردێکی لەم شێوەیە.

موسیالا کە پێشینەی یاریکردنی لە تیپە سەرەتاییەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەیە، هەروەها لاوترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە کە توانیویەتی ریکۆردی 25 یاری نیشتمانی تۆمار بکات. لە تەمەنی 20 ساڵیدا ئەم ژمارەی پێوانەیانەی تۆمارکردووە.

جەمال بە درێسی بایرن لە 99 یاریدا 25 گۆڵی تۆمارکردووە و 18 ئەسیستیشی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button