ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئالمیریا

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئالمیریا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 21:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئالمیریا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەژدەی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن ، گاڤی، ئینیگۆ مارتینێز و ماركۆس ئاڵۆنسۆ بێ بەش دەبێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی چوارەمی لالیگا دێت و ئالمیریاش بە كۆكردنەوەی 5 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ، كۆندی،ئاراوخۆ،باڵدی

هێڵی ناوەند: فێرمین، گوندۆگان، رۆبیرتۆ

هێڵی هێرشبردن: رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، جواو فێلیكس

بابەتی زیاتر

Back to top button