یاریگا –
یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوای بەدەستهێنانی هەر سێ نازناوی وەرزی رابردووی خول و جام و جامی سوپەری کوردستان، بەفەرمی بڕیاریدا ئەم وەرزە بەشداریی خول و جامی عێراق بکات.
نیهاد عادل، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت به تۆری وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند :’دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له خولی كوردستان ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش كرد و چەندان دەستکەوتمان هەبوو، وه‌رزی رابردووش سێ نازناومان به‌ده‌ستهێنا، بریارماندا له وه‌رزی نوێ به‌شداری خولی پله‌دووی عێراق بكه‌ین’.
https://www.facebook.com/Yariga/videos/199766613204152/
جێگری سەرۆکی یانەکەی پیرمام گوتیشی :’یانەکەمان خاوه‌ن پێكهاته و ستافێكی راهێنه‌ری زۆر باشه، هیچ گرفتێكمان نییه، پێمانوایه ده‌توانین له خوله‌كانی عێراقیش ئه‌نجامی باشمان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هێنانی چه‌ند یاریزانێك به‌شداری له خولی پله‌ی دوو و جامی عێراق ده‌كه‌ین، متمانه‌مان هه‌یه ده‌توانین ئه‌نجاممان باش بێت’.
یانەکەی پیرمام له ساڵی 2004 دامه‌زراوه، سێ جار نازناوی خولی نایابی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه، وه‌رزی رابردووش توانی مێژوو بنوسێته‌وه به بردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ نازناوی خولی نایابی كوردستان و جامی كوردستان و سوپه‌ری كوردستان.