ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لاپۆرتا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ریال مه‌درید و جیڕۆنا ده‌كات

لە چامپیۆنزلیگ، چانسی سەرکەوتنمان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی هەیە

Yariga App

خوان لاپۆرتا، پەیامێکی ئاڵنگاری سه‌باره‌ت به‌ ركابه‌ری  خولی ئیسپانیا ئاراستەی ڕیاڵ مەدرید و جیڕۆنا ده‌كات.

خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی گوتی، بارسێلۆنا بە ساتێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام دڵنیام ده‌گه‌ینه‌ لوتکەی خولەکە و  پێش ڕکابەرەکانمان ده‌كه‌وین، گرنگ ئەوەیە کە چۆن ئێمە کۆتایی بە وەرزەکە دەهێنێت نەک چۆن دەست پێ ده‌كه‌ین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد،

بەرامبەر ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ، چانسی سەرکەوتنمان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی هەیە ، بە دڵنیاییەوە چاڤی دەزانێت چۆن مەترسی هێرشبەرانی ناپۆلی رابگرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی،

ڕەخنەی رۆژنامه‌كان قبوڵ دەکەین، بە مەرجێک له‌ بابه‌تێكی باشه‌وه‌ سەرچاوەی گرتبێت، چونکە یارمەتیدەرمان ده‌بێت بۆ پێشکەوتن.

لە کۆتاییدا سه‌رۆكه‌كه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند،

پێتان دەڵێن ئێمە رەخنە لە خۆمان دەگرین بۆ ئەوەی نەکەوینە تەڵەی له‌خۆبایی بوون، کە خراپترین دوژمنی سەرکەوتنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button