ئینگلتەراگرنگترین

مودریک پەیامێکی هاوسۆزی بۆ تریپیێر دەنێرێت

بەهێز بمێنەرەوە...

Yariga App

یاریگا –

میخایۆ مۆدریکی یاریزانی یانەی چێڵسی پەیامێکی هاوسۆزی بۆ کیران تریپیێری یاریزانی یانەی نیوکاسڵ دەنێرێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای ستامفۆرد بریج رووبەڕوو بوونەوە.

نیوکاسڵی میوان لە خولەکی 16 لە رێگەی کالوم ویڵسن، گۆڵی پێشکەوتنی تیپەکەی کرد و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات. لە خولەکی 92 یارییەکە میخایلۆ مودریک بە هەڵەیەکی تریپیێر، گۆڵی یەکسانی بلوزی کرد، دواتریش لە رێگەی لێدانی یەکلاکەرەوە چێڵسی یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.

تریپیێر جیا لە بەدستەوەدانی گۆڵێک، نەیتوانی لە لێدانە یەکلاکەرەوەکانیش گۆڵ بکات، هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ماڵئاوایی کردنی یانەکەی لە پاڵەوانێتییەکە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر ببێتەوە.

پاش کۆتایی هاتنی یارییەکە مۆدریکی خاوەن تاکە گۆڵەکەی بلوز، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پەیامێکی پاڵپشتی بۆ یاریزانە ئینگلیزەکە بڵاوکردەوە و هاوسۆزی خۆی بۆ دەربڕیووە.

تەنیا دەمەوێت پێت بڵێم، بەهێز بمێنەرەوە. هەندێک جار شتی نەخوازراو روودەدات بەڵام پێموایە تۆ یاریزانی بەهێزی تۆپی پێیت، بۆیە گرنگ نییە چی روودەدات.

بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە چەند یارییەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەڕای هەندێک لە چاودێرانی تۆپی پێش، هۆکاری ئاستە خراپەکەی بۆ ماندوو بوونی زۆری یاریزانەکە دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی پێکانە زۆرەکانی تیپەکەی پشووییەکی کەمی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button