یاریگا-
جاڤی رایدهگهنێت ئاستی تیپه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌مه‌ش هۆكاربووه بۆ له ده‌ستدانی چه‌ندین خاڵ.
چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنه پێش یاریان به‌رامبه‌ر ئه‌لمێریا رایگه‌یاند،
ئاستی تیپه‌كه‌مان وه‌ك پێویست نه‌بووه ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ له‌ده‌ستدانی چه‌ندین خاڵ، ده‌بێت ئاستی خۆمان به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بكه‌ین.
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه گووتیشی،
ئێمه هێزمان له هه‌موو هێڵه‌كانی یاریگا نیه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش هه‌بووه له زۆرێك له یارییه‌كاندا و ناتوانین فشار بخه‌ینه سه‌ر ڤیتۆر ڕۆكی یان یاریزانه لاوه‌كانی وه‌ك لامین یامال، ده‌بێت هه‌نگاو به هه‌نگاو پێشبكه‌ون.
له باره‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ناپۆلی له چامپیونزلیگ گوتی،
چانسی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردوو یانه یه‌كسانه، راهێنه‌ریان گۆڕی و مازاریش به شێوازی به‌رگری یاری ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئاڵۆز ده‌بێت، ئه‌وانیش له دۆخێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و دۆخه‌دان كه ئێمه تێیداین.
ده‌شڵێت،
له ئێستادا نۆ خاڵمان له وه‌رزی ڕابردوو كه‌متره، به دڵنیاییه‌وه كاری هه‌ڵه‌مان كردووه، پێموایه یاری باشمان كردووه به‌ڵام نه‌بوونی هێز له‌هه‌موو هێڵه‌كان تیپه‌كه‌مانی به‌م دۆخه گه‌یاندووه، ساڵی ڕابردوو له چه‌ند یارییه‌كدا گۆڵه‌كه‌مان به خاوێنی هێشته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ قورسه، ده‌بێت هێزی خۆمان بسه‌لمێنین بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كان بكه‌ین.