ئینگلتەرا
یانەیەکی پریمەرلیگ راهێنەرەکەی دوورخستەوە
یانەی نۆتینگهام فۆرێست بەفەرمی ستیڤ کووپەری لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.
کووپەر ماوەی دوو ساڵە راهێنەری نۆتینگهامە، بەڵام لەم وەرزەدا بە دۆخێکی سەخت دا تێدەپەڕن و لە 17 یاری ئەم وەرزەدا تەنها سێ بردنەوەیان هەیە.
بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستاین لە ئەتلەتیک، نونۆ ئێسپریتۆ سانتۆ بەهێزترین کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرە. نونۆ راهێنەرێکی ناودارە لە پریمەرلیگ و ئەزموونی راهێنەرایەتی لەگەڵ وۆڵڤز و تۆتنهام هەبووە لەو خولە. کۆتا ئەرکیشی لەگەڵ ئیتیحادی سعوودی بوو کە ماوەیەکی کەمی خایاند.
ئیڤانجیلس ماریناکیس لەلایەن خۆیەوە لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی کووپەری کرد بۆ خزمەت و هەوڵەکانی و هیوای بەختێکی باشی بۆ خواست بۆ داهاتوو.