یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ماڵی كێڤن دی برۆین لە ئینگلتەرا دزی لێكراوە كاتێك گەشتی سعودیەی كردووە.
دی برۆین لەگەڵ شاندی یانەی مانچێستەر سیتی لە سعودیەیە بۆ ئەنجامدانی یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ماڵی دی برۆین لەلایەن چەند دزێكەوە دزی لێكراوە، بەڵام ماڵەكەی چۆڵ بووە و خێزانەكەی و منداڵەكەی لێ نەبووە.
🚨 La maison de Kevin De Bruyne en Belgique a été saccagée par des cambrioleurs lors d'un cambriolage samedi, le milieu de terrain de @ManCity, sa femme et leurs trois enfants n'étant pas présents dans la propriété au moment du braquage selon @HLN_BE. pic.twitter.com/lOrwHqyqYN
— Blue Moon (@FRBlueMoon) December 18, 2023
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دزەكان تەواوی ماڵەكەیان پشكنیوە و چەند خشڵێكیان دزیوە و تا ئێستاش دەستگیر نەكراون.
سەرچاوە ئیسپانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دزەکان ماڵەکەیان تێکداوە و چەندین کەلوپەلیان دزیوە، لە پشتی ماڵەکەوە لە رێگەی پەیژەیەكەوە چوونەتە ناو ماڵەکەوە.
بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان دی برۆین بەهۆی پێكانەكەیەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان بكات.
وا بڕیارە سبەی سێشەممە لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكاندا مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ئۆراوا رێد دایمۆندس ببێتەوە.