ئه‌وروپا

جۆن تێری: ریاڵ مەدرید تاوەکو فاینەڵی چامپیۆنزلیگ ناوەستێت

Yariga App

یاریگا

جۆن تێری، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی چێڵسی ئەم وڵاتە، پێیوایە ریاڵ مەدرید چانسێکی باشی هەیە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەرگریکارەکەی سێ شێرەکان ئەمڕۆ لە مەڕاسیمی تیروپشکی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ ئامادەبوو و دوای تیروپشکەکەش گووتی

ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە باشی دەرکەوت زۆر سەرسامی کردوم، جود بێلینگهام سەرسوڕهێنەرە و کارلۆ ئانچیلۆتی ڕاهێنەرێکی گەورەیە و پێشتر منیش لەگەڵیدا کارم کردووە. پێموایە تا کۆتایی پاڵەوانتیەکە سەردەکەون و یەکێک دەبن لە پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی ناسناوەکە

ریاڵ مەدرید لە قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەبێتەوە، هەردوو یانە یاریی چونیان لە رۆژی 23ـی مانگی دووی ساڵی 2024 بە میوانداری یانە ئەڵمانیەکە دەبێت، پاشان رۆژی 13ـی مانگی ئاداری هەمان ساڵ، لە یاریی گەڕانەوە ئەمجارەیان لە ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button