زانیاری تەواو لەسەر مۆندیالی تازەی یانەکان و یانە سەرکەوتووەکان
یەکێتی تۆپی پێی جیهان تەواوی ووردەکارییەکانی شێوازی تازەی مۆندیالی یانەکانی راگەیاند.
فیفا دەیەوێت مۆندیالی یانەکان بکاتە پاڵەوانێتییەک هاوشێوەی مۆندیالی هەڵبژاردەکان ناو و دەنگی هەبێت.
هەرچەندە سەرەتا بڕیار وابوو، چوار ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت بەڵام پاڵەوانێتییەکە ساڵانە دەبێت لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی یانەکان لە مانگی شەش و حەوت دا.
کێ بەشداری دەکات؟
لە شەش کیشووەری جیاواز 32 یانە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن بەم جۆرە
ئەورووپا – 12 یانە
- کۆتا چوار براوەی خولی پاڵەوانەکان
- هەشت یانە بەپێی ریزبەندی یوفا
ئەمریکای باشوور – شەش یانە
- چوار یانە بەپێی ئەنجامی کۆتا چوار ساڵی لیبەرتادۆرێس
- دوو یانە بەپێی ریزبەندی
ئاسیا – چوار یانە
- کۆتا سێ پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا
- یەک یانە بەپێی ریزبەندی
ئەفریقا – چوار یانە
- کۆتا سێ پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا
- یەک یانە بەپێی ریزبەندی
ناوەند و باکووری ئەمریکا و کاریبیان – چوار یانە
- کۆتا چوار براوەی جامی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف
زەریانووسەکان
- یەک یانە بەپێی ریزبەندی
خاوەن ماڵ
- یەک یانە بەپێی وڵاتی میواندار
کەی ئەنجام دەدرێت؟
یەکەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە 15 – 6 تاوەکو 13 – ی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شێوازی یارییەکان
یانەکان دابەش دەکرێن بەسەر هەشت کۆمەڵەی چوار یانە. هەر تیمەی سێ یاری لە کۆمەڵەکان ئەنجام دەدات و خاوەن پلەی یەکەم و دووهەم دەگاتە قۆناغی 16 . لە قۆناغەکانی دیکە بە یەک یاری براوە و دۆڕاوە دەستنیشان دەکرێت تاوەکو پاڵەوان دەمێنێتەوە (هاوشێوەی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان)
کێ سەرکەوتنی مسۆگەرکردووە؟
کۆمەڵێک یانەی بەهێز لە ئێستاوە سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە وەک : ریاڵ مەدرید، چێڵسی ، مان سیتی (براوەی کۆتا سێ ساڵی خولی پاڵەوانەکان) ، پاریس، بایەرن، ئینتەرمیلان، پۆرتۆ، بەنفیکا (بەپێی ریزبەندی خولەکان).
چانسی یانەکانی وەکو لیڤەرپوول، ئارسناڵ، بارسێلۆنا بەهێز نیە بەهۆی ئەوەی لەو 12 یانەیەی کە بۆ کیشوەری ئەورووپا دیاریکراوە، هەر وڵاتە و ژمارەیەکی دیاریکراو نوێنەری دەبێت.
هەروەها ئەهلی مسڕی و هیلالی سعوودی لە ریزی ئەو یانانەن بەهۆی بردنەوەی خولی پاڵەوانەکانی کیشوەرەکانیان گەیشتنیان مسۆگەرکردووە.