خوله‌کانی دیکە

دزێکی بەناوبانگ ئاشکرای دەکات بۆچی دزی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە؛ تەنانەت دزەکانیش عاشقی مێسین

Yariga App

یاریگا –

تەنانەت دزەکانیش مێسییان خۆش دەوێت و بۆیەکەمجار دزێک کە چەندان جار دزی لە کەسانی بەناوبانگ کردووە باسی ئەوە دەکات چۆن دزی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە و بۆچی رێگای نەداوە دزی لە مێسی بکرێت.

کارلۆس کویلێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە پۆدکاستێکیدا میوانداریی ئەلبێرتۆی کردووە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین دزەکان،  دزی لە کەریم بێنزێما و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یۆهان کرۆیف و چەندان کەسی دیکەی بەناوبانگی کردووە.

ئەلبێرتۆ دەڵێت :’ئێمە دیزمان لە ماڵی کەریم بێنزێما کرد بەبێ ئەویە کەس بتوانێت دەتسی بە ئێمە بگات، من داڕێژەری دزییەکیش بووم لە ماڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مادێرا، بەڵام لە ماڵەکەی کریستیانۆ هیچ شتێکی بەنرخمان دەست نەکەوت’.

ئەلبێرتۆ دەشڵێت :’ساڵی 2012 دیزامان لە ماڵی یۆهان کرۆیف ئەفسانەی کۆچکردووی هۆڵەندی کرد و توانیمان 20 هەزار یۆرۆ بدزین، بەڵام هەرگیز هەوڵم نەداوە دزی لە لیۆنێل مێسی بکەم چونکە زۆرم خۆش دەوێت، چەند جارێکیش رێگر بوویمە لەوەی دزەکانی دیکە هەوڵی دزیکردن لە مێسی بدەن، ساڵێک لەمەوبەر چەند دزێک ویستیان دزی لە باوکی مێسی بکەن، داوای یارمەتییان لە من کرد، چونکە من شارەزای ماڵی باوکی لیۆ بووم لە پاریس، دەمزانی ناوچەکە چۆنە، بەڵام وەکو رێزێک بۆ مێسی نەمهێشت ئەو دزییە بکرێت’.

بەمدواییانە دزیکردن لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی جیهان لە زیادبوون دایە و زۆربەی یاریزانەکان لەکاتی ئەنجامدانی یارییەکان، دز دەچنە سەر ماڵەکانیان، سێرخیۆ رامۆس نوێترین یاریزانی بەناوبانگ بوو دز بچێتە سەر ماڵەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button