کوردستان

سەمەد جەوهەر: لە دەستلەکارکێشانەوەم لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر پەشیمان نابمەوە

Yariga App

یاریگا –

سەمەد جەوهەر لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دووپاتی دەکاتەوە: لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر پەشیمان نابێتەوە و ناگەڕێتەوە یانەکە.

سەمەد جەوهەر کە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر سەیدسادق دەستی لە راهێنەرایەتی تیپی خولی کوردستانی یانەی هەولێر کێشایەوە، دواتر دەستەی کارگێڕی یانەکەی قەڵاومنارە لە بەیاننامەیەکیدا رەتیکردەوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکە قبووڵ بکات.

https://www.facebook.com/ErbilSportClub1968/posts/pfbid0mjn4Sf5KLHzRwD1C4cxEn5ERMc6qtRe15FpxVJnpUdaNuNocR3NsXc2Vjv9T89XMl

سەمد جەوهەر لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەکەی دەڵێت :’بەهیچ شێوەیەک لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەم پاشگەز نابمەوە و لەسەر بڕیارەکەم سوورم، ئامادە نیم لەم بڕیارەم پەشیمان ببمەوە، چونکە بەشێک لە دەستەی کارگێڕی یانەکەمان دژایەتییان دەکردم نەوەک پاڵپشتی، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەم بڕیاری کۆتاییمە’.

هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی 10 یاری تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە دوایین خانەی ریزبەندیی خولەکە دێت.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=949056239914037&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3

بابەتی زیاتر

Back to top button