ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاری کەین لە ریکۆرد شکاندن ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی ئینگلیزی لە ریکۆرد شکاندن ناوەستێت و ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ریکۆردێکی ئێرلینگ هالاندی یەکسانکردەوە.

هاری کەین، دوو گۆڵی لە کۆی سێ گۆڵ لە یانەی شتوتگارت کرد و بەڕۆژووبوونی خۆی لە گۆڵکردن شکاند.

کەین بەو دوو گۆڵە، بووە هاو-خێراترین یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگادا بە کەمترین یاری 20 گۆڵ بکات. ئەستێرەکەی میونشن لە 14 یاریدا 20 گۆڵی لە بۆندسلیگا کردووە.

هێرشبەری پێشووی تۆتنهام لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە یانەکەی هەرێمی باڤاریا کرد، هەر لە یەکەم وەرزەدا چەند ریکۆردێکی شکاند و ئێستا هاوشانی هالاند خاوەنی گەیشتن بە 20 گۆڵە بە کەمترین یاری.

کەین یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا، لە کۆی 24 گۆڵی لە 21 یاریدا کردووە و هەشت ئەسیستیشی هەیە.

چوارشەممە میونشن رووبەڕووی فۆڵفسبورگ دەبێتەوە و دواتر بە بۆنەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ، پشووی یانە باڤارییەکە دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button