یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەڤدەی پرێمەرلیگ.
Three big games coming up in seven days at Anfield 🏟️ pic.twitter.com/zCJxc7pXLS
— Liverpool FC (@LFC) December 16, 2023
پێش ئەو یارییە رێدز بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و شەیتانە سوورەكانیش بە 27 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:
گۆڵپارێز: ئالیسن بەیكەر
هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس
هێڵی ناوەند: سۆبۆسلای ، ئیندۆ ، گراڤنبێرخ
هێڵی هێرشبردن: سەڵاح، نونێز، دیاز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: دالۆت، شۆو، ڤاران، وان بیساكا
هێڵی ناوەند: ماینۆ ، ئەمرابت ، مەكتۆمینای
هێڵی هێرشبردن: گارناچۆ، هۆیلوند، ئانتۆنی